به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ خەڵکی شاری منبەج دژی ھەنگاوی میلیشیاکانی ھەسەدە سەربە ئەمریکا دەستیان دایە خۆپیشاندان کە ئەم ھەنگاوە بووەتە ھۆی پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی سەربە ئەمریکا.
ئەم خۆپیشاندانە بۆ ئیدانەکردنی کردەوەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لەمەڕ ڕاکێشانی بە زۆرەملێی چەکدار لە نێو خەڵکی شاری منبەج ئەنجامی گرتووە کە لە ئەنجام دا چەکدارانی «ھەسەدە» بە تەقە کردن بەرەو خەڵک ھەوڵیاندا خۆپیشاندانەکە بڵاوە پێ بکەن.
لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی سانادا ژمارەی قوربانیانی ئەم خۆپیشاندانە کوژراوێک و سێ بریندار ڕاگەیەندرا بوو، کەچی «خالید سکیف» پەیامنێری تەلەفزیۆنی مەیادین وای بڵاو کردووەتەوە کە لە تەقەکردنی چەکدارانی ھەسەدە پێنج کەس کوژراون و نزیکەی ١٥ کەسیش بریندار بوونە.
342/